ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری ژنێڤی سویس كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون.
“سیسیل كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “ژاك پاریس” كه ڕۆژی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی فه‌ڕانسه‌وی به ناوه‌كانی “لوویی ئاڕنۆ” و “ئۆلیوییه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانیان ڕایانگه‌یاند كه ئازیزانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بارمته گیراون و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره، به‌و بۆنه‌وه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئازیزانیان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئازاد بكه‌ن.