16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و چالاكانی مه‌ده‌نی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سێشه‌ممانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له كارزاری نا بۆ ئێعدام، به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.