كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌

له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٧ و ٨ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌یوه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی، شاهرۆخ دانشوه‌ركار و به‌ندكراوانی سیاسی دیكه‌ی مه‌حكوم به‌ سێداره‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، هاوكات له‌ گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی حه‌فتانه‌یسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌،، دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌ سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net