3
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام له ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌ڵكردنی پلاكاردی نا بۆ سێداره، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازاد كرانی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان به لانیكه‌م ٩٧٥ به‌ندكراو كه ناویان له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دراون و ساڵانه ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره به‌رزتر ده‌بێته‌وه.