كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به‌ سێداره‌، دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هه‌موو زیندانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ له‌ چه‌ند شاری جیاوازی ئێران، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكاردینا بۆ سێداره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی  هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌له‌ ٥٤ زیندانی ڕژیم، جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net