
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌كانی “پویا قوبادی، وه‌حید به‌نی عامریان، ئه‌بولحه‌سه‌ن مونته‌زر، بابه‌ك عه‌لیپوور، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی” شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به سێداره، له به‌رده‌م بینای دادگای باڵای وڵات كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره” خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ناڕازی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره بوون. شایانی باسه ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و له كۆتاییدا پشتیوانیان له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ داره‌ی ده‌ربڕی.