8

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد و وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان بوون.