
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ندین شاری ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر زیندانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی له ئێران په‌ره‌پێداوه و ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به دیل بگرێت. له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌كان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن.