14
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، بنه‌ماڵه‌كان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی “په‌خشان عه‌زیزی“، “وه‌حید به‌نی عامریان“، “ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ر كار“، “پویا قوبادی“، “ئه‌بولحه‌سه‌ن مۆنته‌زر“، “مێهدی حه‌سه‌نی“، “بابه‌ك عه‌لیپوور“، “محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” و “بێهرووز ئێحسانی“، به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدامی و وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره” خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌كگرتنی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.