15
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سزای سێداره له به‌رده‌وم به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوان بوون.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره” خوازیاری بێده‌نگ نه‌بوونی ئازادیخوازان له ئاست له سێداره‌دانی به‌ندكراوان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. هه‌وه‌ها به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ده‌ربڕی” و خوازیاری پشتیوانی له‌و هه‌ڵمه‌ته بوون.