كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ سۆنقۆڕ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به‌ ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامرییان و پوویا قوبادی له‌ شاری سۆنقۆڕ دژ به‌ سزای سێداره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی شاری سۆنقۆڕ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و پلاكاردیان به‌ دروشمه‌كانینا بۆ ئێعداموهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرای سزای سێداره‌به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پوویا قوبادی و وه‌حید به‌نی عامرییان له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی بابه‌ك عه‌لیپوور، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگده‌هی و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زێر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net