كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “تاهر ته‌قه‌وی” و “ودود ئه‌سه‌دی”له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانیتاهر ته‌قه‌ویوودود ئه‌سه‌دی، دژ به‌ بایه‌ن نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌، له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین مانیان گرت.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ دژ به‌ گواستنه‌وه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، مانگرتن له‌ خواردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ته‌ندروستیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وندی دۆسیه‌كانیان بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كانودود ئه‌سه‌دیوتاهر ته‌قه‌ویله‌ ڕۆژانی ڕابردوودا مانیان له‌ خواردن گرتوو و له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ٢٤٠ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net