به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌به‌رده‌م زیندانی ورمێ كۆبوونه‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌ك چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان كه‌وت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا و برایه‌كی به ناو ئیسماعیل دژ به‌و بڕیاره ده‌ستی دایه خۆكوژی. به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ش بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ئێعدامی ناوبراو له‌به‌رده‌م زیندانی ورمێ كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ته‌نیا ده بۆ ٢٠ خوله‌ك ڕێگه‌یان دا چاویان به‌و به‌ندكراوه سیاسییه بكه‌وێت. حه‌مید له وڵامی بنه‌ماڵه‌كی دا ته‌نیا یه‌ك وشه‌ی به‌كار هێناوه ئه‌ویش ئه‌وه بووه كه “من بێ تاوانم“. هه‌روه‌ها هاوژینی حه‌مید ڕوو له هێزه‌كانی حكوومه‌ت هاواری كردووه كه كوا به‌ڵگه‌كانتان؟ كوان ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌لمێنه‌ری تاوانباربوونی حه‌میده؟ پیشانی بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌تان نییه ئازادی بكه‌ن و بێ تاوانێك له سێداره مه‌ده‌ن.