ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جوو”یان كرد له شاری ئیزه و په‌یمانیان یه‌كریزیان دووپات كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “مێهدی به‌برنژاد” له قوچان، “فه‌رهاد مه‌جه‌دم” له ملارد، “ئه‌میرمهدی فه‌رۆخی پور” له تاران، “عرفان خه‌زایی” له شه‌هریار، “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” له پاكده‌شت، “سیاوه‌ش مه‌حموودی” له تاران، “پوویا به‌ختیاری” له كه‌ره‌ج، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له بۆكان، “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له تاران و “جه‌واد حه‌یده‌ری” له قه‌زوێن هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی “میلاد سه‌عیدیان جوو” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان كردووه و په‌یمانیان نوێ كردۆته‌وه.