كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان له‌ ماڵی “وه‌فا ئازه‌ربار”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “وه‌فا ئازه‌ربار”، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان له‌ ماڵی باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادخوازانی بۆكان وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، چوار به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” پاش ١٩ مانگ بێسه‌روشوێن كرانی زۆره‌ملێ، دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجام دا و له‌ سێداره‌ دران. شایانی باسه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net