23
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “مینوو مه‌جیدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری كرماشان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاتوو “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” و هاوژینه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “مینوو مه‌جیدی” كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی سه‌ركوتی ڕژیم گرتووه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان به ناوه‌كانی “سه‌هه‌ند سادقی”، “سووفی ئیمامی”، “ئه‌لوه‌ند سادقی” و “نگار بۆرقهعی” له هێرشی مووشكه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆکه‌ی ئۆكراینی له ده‌ست داوه.