ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی خۆیان دووپات كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “ساحڵ میرهاشمی” هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و به‌ندكراوه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “جه‌مشید موختاری” له جوونه‌قان و “ئاریان خۆشگه‌وار” له شاری سنه مه‌زاری ئه‌و دوو هه‌میشه زیندووه‌یان گۆڵباران كرد. له شاری كه‌ره‌ج بنه‌ماڵه‌ی “پارسا ڕهزادووست”، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” و “سپێهر ئه‌عزه‌می” پێكه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له پاكده‌شتی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.