9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی سینا ڕۆسته‌مپوور، كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سه‌ر گڵكۆی دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.
باوكی سینا ڕۆستەمپوور، لەسەر مه‌زاری كوڕەكەی، ڕەخنەی توندی لە دەزگا ئەمنییەكان گرت و وێڕای ئاماژه‌دان به منداڵه ته‌مه‌ن ٢٠ ڕۆژه‌كه‌ی سینا ڕایگه‌یاند: ئێمە بۆ غەزە دەگرین، ئەی ئەمە غەززە نییە؟ تاوانی كوڕەكەم چی بوو كوشتتان؟ جیگای ئاماژه‌یه كه سینا ڕۆستەمپوور تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵكی گوندی هەوارەخۆڵی سەر بە شاری بانە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە تەقەی هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.