كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی وێڕای بارینی به‌فر و سه‌رما له‌به‌رده‌م ئیمامزاده‌ ساڵحی تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان بوون.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانیانی ئه‌و روداووه، ئازیزانیان له‌ كه‌شتی ڕزگاریان بووه‌ و ئێستا له‌ گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم دا به‌ند كراون. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌ هه‌ندێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی كردووه‌ كه‌ پیانیان ڕاگه‌یاندووه‌ به‌شێك له‌ پێرسۆنێلی ئه‌و كه‌شتیه‌ زیندوون. كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سانچی له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی چینی پێكیاندادا و له‌ نزیكی به‌نده‌ری شانگهای ئاگری گرت. ئه‌و كه‌شتیه‌ پاش ٩ ڕۆژ سووتان ژێر ئاو كه‌وت و میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه‌ هه‌موو ٣٢ پێرسۆنێله‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌ حاڵكێدا ته‌نیا ته‌رمی سێ كه‌س دوزرایه‌وه‌ و چاره‌نووسی ٢٩ كه‌سیان نادیاره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net