كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی به‌نده‌ری ڕه‌جائی له‌ به‌نده‌ر عه‌باس

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جائی له‌ به‌نده‌رعه‌باس، له‌ به‌رده‌م ئه‌و به‌نده‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمیڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ له‌ كوێن؟و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاماری گیانبه‌ختكردووان، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ و هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی گه‌ڕان به‌ دوای ڕۆڵه‌كانیان له‌ ناو وێرانه‌كاندا بوون. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ حكومه‌تی تووشی گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكه و به‌رانبه‌ر به گیان و ژیانی خه‌ڵک نابه‌رپرسیاره‌ و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net