102

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی “زۆغاڵ شوویی” زه‌ره‌ندی كرمان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران كۆبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كارخانه هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵی كرێكارانیان په‌رداخت نه‌كردووه و كارگه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخێكی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نكار وڵامی داواكاری كرێكارانی نه‌دایه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران به ژن و منداڵه‌وه له‌به‌رده‌م كارخانه كۆبوونه‌وه.