35
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه، دێولان، دیوانده‌ره، مهاباد، كامیاران، قوروه، بۆكان، پیرانشار، شنۆ و سه‌رده‌شت هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین پێنجشه‌ممه‌ی كۆتایی ساڵ له‌سه‌ر مه‌زاری ئازانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌ته‌وه و به دانانی تاجی گوڵ ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. ئاماده‌بووان به‌ڵێنیان داوه كه درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن و تاوانباران به دادگای جه‌ماوه‌ری بسپێرن.