ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و به ڕاخستنی سفره‌ی حه‌وت سین په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “ژینا ئه‌مینی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شۆڕشگیڕی سه‌قز به هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانه، ئاگری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه داگیرساندووه. له پیرانشار بنه‌ماڵه‌ی “كۆمار ده‌رئوفتاده” هاتنی ساڵی تازه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان به ته‌واوی كوردستانیان پیرۆزیایی كرد، له شاری سنه بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین فاتحی” و “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” سفره‌ی حه‌وت سینیان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان ڕاخست و په‌یامی پیرۆزبایی ساڵی تازه‌یان ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد. له شاری دیوانده‌ره بنه‌ماڵه‌ی “فوئاد سه‌واری” و “داریووش عه‌لیزاده” مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان گوڵباران كرد و بنه‌ماڵه‌ی “یه‌حیا ڕه‌حیمی” هاتنی نه‌ورۆزیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كرد و هیوایان خواست ساڵی تازه، ساڵی ئازادی هه‌موو گه‌لانی ئێران بێت.