7
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام و به گشتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوون.
بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی شاری سنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره و محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایێسته بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.