ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه، له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی سه‌قز له گۆڕستانی ئایچی كۆبوونه‌ته‌وه و دایكانی دادخوازی بۆكان مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كردووه. له شاری سنه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كردووه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. به هه‌مان شێوه له شاره‌كانی دیوانده‌ره، قوروه، كرماشان، دێولان، پیرانشار، سه‌رده‌شت و شنۆ خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخواز مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانیان خاوێن كردووه‌ته‌وه و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش دادخوازان مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان به‌ڕێوه بردووه.