12
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا به كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كامیونداران و نانه‌واخانه‌كانی ئێران، سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كردووه له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و وێڕای گوڵبارانكردنی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.