22
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی ماوه‌ی چه‌نده ڕۆژه دژبه نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، جیاكردنی سلف سرویسی كچان و كوڕان و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زنكۆدا مانیان گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا تێكهه‌ڵچوون له نێوان به‌سیجیه‌كانی زانكۆ و خوێندكارانی ناڕازی ڕووی دابوو.