كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكارانی ڕۆژموزدی پترۆشیمی چواڕ له‌ ئیلام

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له‌ پترۆشیمی چواڕی ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی چوار ساڵه‌ كه‌ نزیك به‌ ٦٠٠ كرێكاری ڕۆژرموزد به‌ گرێبه‌ستی یه‌ك مانگه‌وه‌ له‌ پترۆشیمی چواڕی ئیلام كار ده‌كه‌ن. كرێكاران كه‌مترین حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن و له‌ هه‌موو مه‌زایاكانی كرێكارانی په‌یمانی و ڕه‌سمی بێبه‌شن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: چوار ساڵه‌ خاوه‌نكار به‌ڵێنی گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانی داوه‌، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. كرێكارێك له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌م دوایانه‌دا بڕیاریان دا گرێبه‌سته‌كان له‌ یه‌ك مانگه‌وه‌ بۆ یه‌ك ساڵه‌ بگۆڕن، به‌ڵام كاتێك قه‌رارداده‌كانمان بینی، هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net