55
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، پشكی ئه‌و شیركه‌ته ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی وزه و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی كراوه و ئه‌و دوو ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه، به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵیان وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت داناوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت مه‌زایای هه‌زار و ١٧٠ كرێكاری بڕیوه، به‌و بۆنه‌وه كرێكارانی تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.