8
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له فازی ١٤ی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دوخراو، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون. شایانی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانكاریی له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له كرێكارانی ناڕازی كردووه.