4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی قامیشلوو و بزووتنه‌وه‌كانی باكووری كوردستان له سنووری كۆبانی درێژه‌یان به مانگرتن دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه له سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان مانیان گرتووه و هه‌ر ڕۆژ دژ به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكووری كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه له ژینۆسایدی كوردان له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی داعش له كۆبانی بگرن.