16
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووتن له شاری مه‌ریوان دژ به نه‌دانی قه‌رزه‌كانی كۆمپانیای تووتنی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌شاوه‌رزانی مه‌ریوانی به‌رهه‌می تووتنی خۆیان ڕاده‌ستی كۆمپانیای كڕینی به‌رهه‌می جووتیاران كردووه به‌ڵام هێشتا پاره‌كه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه. ناڕازیان ده‌ڵێن: چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. پێشتر و له وه‌رزی هاوین دا، به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نم و جۆی كوردستانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌بوو و پاش چه‌ند مانگ پاره‌كانیان وه‌ر گرت.