16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له بێهیاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی شاری سه‌رپولی زه‌هاو، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی بێهیاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی زۆر كه‌مه و ئه‌و بڕه پاره كه پێشتر له ژێر ناوی كارانه وه‌ریان ده‌گرت، له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه بڕاوه و بێهیاره‌كانی ئێران به گشتی له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. بێهیاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی سه‌رپولی زه‌هاو داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت.