به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٣،تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره له شاری بۆكان، له ئاست نه‌بوونی ئه‌نسۆلین له ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی بۆكان ئه‌نسۆلینیان نییه و ته‌نیا یه‌ك شوێن هه‌یه‌تی ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رزه و خه‌ڵك به دۆخی خراپی ته‌ندرووستیه‌وه ناچارن چه‌ند كاتژمێر له نۆره دا ڕاوه‌ستن. له ڕۆژانی ڕابردوودا، وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم باسی له كه‌می ٣٠٠ جۆری ده‌رمان كردبوو له حاڵێكدا وه‌زیری سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ڕه‌ئیسی ڕه‌دی كردبوو كه له ئێران دا كه‌می ده‌رمان هه‌بێت. هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌رمان، په‌ره‌ستاران به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامن و به‌رپرسانی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان سه‌ردانی به‌شداربووانی كارناواڵی مه‌زهه‌بی ئه‌ربه‌عین ده‌كه‌ن.