57
جووتیارانی ئهندیمشكی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری پێدانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان بوون.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، جووتیارانی كوردستانیش چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. جووتیارانی ناڕازی ده‌ڵێن: پێش دوورینی گه‌نمه‌كانیان، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دا هه‌ر كیلۆ گه‌نم به ١٩ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن بكڕێت و له ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌ت دا پاره‌ی كه‌شاوه‌رزان په‌رداخت بكات. ئێستا چه‌ند مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا تێپه‌ڕیوه و نه‌ك پاره‌ی كه‌شاوه‌رزان نه‌دراوه، نرخی دیاریكراویش بۆ ١٧ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن كه‌م كراوه و ئه‌ركی پهرداختكردنیشی خراوه‌ته ئه‌ستۆی ڕێكخراوی “هه‌ده‌فمه‌ندی یارانه‌كان” و جووتیاران سه‌رگه‌ردان بوون.