35
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له‌به‌رده‌م لقی سه‌ره‌كی ئه‌و بانكه له تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بانكی میلله‌ت و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، چه‌ند خۆپێشانده‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.