كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، شووش، ئه‌هواز، تاران و ڕه‌شت بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ شاری كرماشان خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی موخابرات و فه‌رهه‌نگیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ برد. خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون. خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها داوایان كرد ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌ پێی هێڵی هه‌ژار بڕواته سه‌ره‌وه‌، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌یان بۆ دابین بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net