كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و تاران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و چالاكییانه‌ دژ به‌ ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری ئازادی كرێكاران و موعه‌لیمانی زیندانی بوون. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی تا ئێستا بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net