8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دروشمه‌كانی “شه‌ڕئه‌نگێزی كافیه، سفره‌كانمان خاڵییه“، “موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“، “كرێكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “له ژێر قورسی ته‌وه‌ڕۆم شكاوه ئێسك و پشتمان“یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.