كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ كرماشان، ئه‌راك، ئه‌هواز، شووش و دزفوول به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كار و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net