ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران، شووش، ڕه‌شت و شووشته‌ر كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. به وته‌ی ناڕازیان: زۆرترین غه‌در له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كراوه. ئه‌و ڕێكخراوه هه‌زار هه‌زار ملیارد تمه‌ن قه‌رزی به لای ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و ته‌نیا ٣٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن قه‌رزداره. ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی تاڵانكردنی سندووقه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی، خانه‌نشینكراوانیان خستووه‌ته ژێر گوشارێكی بێ وێنه و خۆیان له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار نازانن.