16
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، تاران، ڕه‌شت، شووش و شووشته‌ر دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆده‌بنه‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.