4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شووش به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا پشتیوانیان له مانگرتنی كامیۆن‌داران كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو شۆفێرانی به‌ندكراو و چالاكانی سنفی و كرێكاری له زیندان بوون. خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت و له ده‌رمانی خۆڕایی به‌هره‌مه‌ند بن.