ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كای تاران، ئه‌هواز، ئه‌راك و شووش دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌كانی دیكه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئوستانداری و ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دا كۆبوونه‌ته‌وه و دورشمه‌كانی “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان”، “حوكمی ئێعدامی تووماج ئه‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “حیجاب، حیجاب شوعاریانه، گه‌نده‌ڵی و دزی كاریانه” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.