4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شوش، كه‌رخه و چه‌ندین شاری دیكه، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێك، خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ پێدانی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.