
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاری تاران دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، سه‌ره‌ڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بایه‌خ دانی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون.