14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاری كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌پێی ڕه‌واڵی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌راك، شووشر و ئه‌هواز له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و سازمانی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.