2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له خووزستان له به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.