5
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، قائیمشار، تاران، كرمان و ئه‌هواز دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی و ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قام، دژ به ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌زر كردووه‌ته‌وه و خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.