كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ شاری تاران

 

 

ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له‌ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net